ئه رسه لان و هانا
وشه ی ئه ر ها له ناوه کانی ئه رسه لان وهانا گیراوه . ئه م وێبلۆگه هه مو جۆر بابه تو هه واڵێک سه باره ت به رۆژ هه ڵاتی کوردستان له خۆ ده گرێت. ئه م ماڵپه ڕه سه ر به هیچ حیزب و رێکخراوێک نیه .هه مو جۆر زانیارییه ک به به ڵگه وه مادام بێ رێزی به هیچ که س ولایه ن تێدا نه بێت بڵاو ده کاته وه

لاپه‌ڕه‌کان

ده‌ستپێک
زانیاری
ئه‌رشیڤ
دراوسێکان

وێبڵاگی دۆستان

زرێبارپرێس
زرەبارپریس وێبلۆگ
بایه وه
میانه
کوردستان وێبلۆگ

سڵاو کاک محیەدینی خۆشەویست من باشم تۆ چۆنیت


,21h45 , 2008/12/31 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

سڵاو کاک محیەدینی خۆشەویست من باشم تۆ چۆنیت


,21h45 , 2008/12/31 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

.لە مەهاباد مانگرتن بەرێوە دەچێت

لە هەواڵێک دا کە لە مەهابادەوە بە دەستمان گەیشتوە بڕیارە سەر لەبەیانی رۆژی شەمە رێکەوتی 5 ی گەڵاوێژ خەڵکی شاری مەهاباد لە مەیدانی چوار چرای ئەو شارە، بۆ دەر بڕینی نارەزایەتی بە حوکمی ئێعدام بۆ مامۆستای قوتابخانە فەرزاد کەمانگەر کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتی بەشێوەیەکی مەدەنی و هێمنانە بەرێوە بەرن، هەر وەها داوا لە هەمو خەڵکی مەهاباد وشارەو ناوچەکانی تری رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە کە لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بن، ئەمبانگەوازە لە راگەیاندنێکدا بڵاوکراوەتەوە کە دەقێکی بە ماڵپەڕی زرێبار گەیشتوە

 هەواڵنێر/مەهاباد/ ئە. ش


,18h23 , 2008/7/22 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

فیلمی تێک هه‌ڵچونی تورکه‌ فاشیسته‌ کان له‌ گه‌ل کورده‌کانی ئاڵمان


,21h40 , 2007/11/4 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

دوخوێندکاری کورد لە زیندانی ئەوێن چارەنووسیان ناروونە

لە تارانەوە ئاگادار کراین‌دوو خوێندكاری‌ كورد به‌ ناوه‌كانی‌ سه‌باح نه‌سری‌ خه‌ڵكی‌ دێگوان‌و هیدایه‌ت غه‌زاڵی‌ خه‌ڵكی‌ بانه‌ کە لە زانکۆی تاران دەرسیان دەخوێند،‌ له‌ رێكه‌وتی‌ 20/4/86 به‌ تاوانی‌ پێوه‌ندی‌‌و هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ‌ حیزبه‌ كوردی‌یه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون،  ئێستا له‌ به‌ندی‌ 209ی‌ به‌ندیخانه‌ی‌ ئێڤین دا زیندانین. شایانی‌ باسه‌ ئیجازەی‌ چاوپێكه‌وتن به‌ بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌دراوه‌‌و ته‌نانه‌ت دوكتور جه‌وانمه‌ردی‌ كه‌ پارێزەریانە نه‌یتوانیوه‌ بیانبینێ‌

هەواڵنێر...خوێندکاری کورد


,19h59 , 2007/11/3 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

لە سەقز کەسێک دەست بە سەر کرا

لە سەقزەوە ئاگاداریان کردین لە چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیم رژاونەتە ماڵی کەسێک بە ناوی ئارەش‌عەبدوڵڵا زادە، پاش پشکنینی زۆری ماڵەکەو بێحورمەتی بە دانیشتوانی ئەو ماڵە هێزە ئەمنییەتییەکان ئارەش لە گەل خۆیان دەگرن وبۆ شوێنێکی نادیاری دەبەن، تا ئێستە هیچ زانیارییەکی تازەمان لە مەڕ هۆکاری ئەو دەست گیرییەو شوێن وباروودۆخی ئارش بە دەست نەگەیشتوە

هەواڵنێر.....هەڵۆ


,19h53 , 2007/11/3 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

رووداوی رێگاو بان لە بۆکان قوربانی لێکەوتەوە

هەواڵنێرمان لە بۆکانەوە ئاگاداری کردین حەوتووی رابردوو بە هۆی وەر گەرانی موتورێک لە نزیک نەخۆشخانەی تازەی بۆکان کەسێک بەناوی  یوونس کوڕی سەلان تەمەن 26 ساڵان گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێر....تەرەغە 


,19h51 , 2007/11/3 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

دەست بە سەر کرانی کەسێک لە سنە

لە سنەوە ئاگادار کراین رۆژی 4شەمەی رابردو کەسێک بەناوی نیشتمان‌ئەحمەدی چالاکی فەرهەنی لە سنە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆیان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمەوە دەست بە سەر وبۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە، هۆی دەست بە سەر کردنی نیشتمان تا ئێستە روون نە بوەتەوە

هەواڵنێر.........بێهزاد


,19h45 , 2007/11/3 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

جمووجوڵی هێزەکانی رژیم لە ناوچە جۆرەکانی کوردستان

هەواڵنێرانمان لە شارە جۆراو جۆرەکانی کوردستان وەک سەقز، سنە، بۆکان ومەریوان ئاگاداریان کردین کە ماوەیەکە رژیم جاشە کوردەکانی خستوەتەوە گەڕو خەریکی جمووجوڵێکێ بەر بڵاون، ئەم هێزانە لە برێکشوێن خەرێکی مانۆر لێدانن بۆ ترساندنی خەڵک 


,19h39 , 2007/11/3 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

رژیم خۆی بۆ رێپێوانی 13ی ئابان ئامادە دەکات

لە شاروناوچە جۆراو جۆرەکانی کوردستانەوە ئاگادار کراوین کە رژیم دەستی کردوە بە هەڕەش لە خوێندکاران ومامۆستایان وکارمەندان، و هەر وەها خانەوادەی شەهیدان وجانبازای رژیم کە هەر کەس لە رێپێوانی رۆژی 13ی ئابان بەشداری نەکات ئەوا بە چاوی نەیاری رژیم سەیری دەکرێت. رژیم دەی هەوێت لە رۆژی 13ی ئابان رۆژی بە بارمتە گرتنی کارمەندانی باڵوێزخانەی ئامریکا لە ئێران مانۆڕێکی سەراسەری نیشان بدات ورای بگەیەنێت کە رژیمی ئێران جەماوەری خەڵکی لە پشتە


,19h36 , 2007/11/3 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

یانەی مەتبووعاتی کرماشان هەڵوەشێندرایەوە

لە کرماشانەوە ئاگادار کراین دوێنێ 5شەمە یانەی راگەیاندنی کرماسان**خانەمطبوعات کرمانشاە** لە لایەن دەستگا ئەمنیەتییەکانی رژیمەوە هەڵوەشێندراوەتەوە، تا ئێستە هۆکاری ئەو بڕیارەی رژیم بۆ ئێمە روون نە بوەتەوە.

هەواڵنێر.....بێستوون


,19h32 , 2007/11/3 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

گیان لە دەست دانی کرێکارێکی خەڵکی ئەوێهەنگ

هەواڵنێرمان لە ناوجەی ژاوەرۆی مەریوانەوە ئاگاداری کردین، کرێکارێک خەڵکی ئاوایی ئەوێهەنگ بە ناوی سابیر نەواری کە بۆ کرێکاری رۆیشتبوە دەماوەند ، لە کاتی هەڵکەندی چاڵێکدا دەکەوێتە ناو چاڵکە، پاشان دەگوازرێتەوە نەخۆشخانەکانی تاران، بەڵام بە هۆی کاری بوونی برینە کانی پێرێ گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێر....کوچکە سوور


,19h27 , 2007/11/3 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

کرێکارێکی بۆکانی دەر مانخوارد کرا

 لە بۆکانەوەئاگادار کراین‌رۆژی‌ 8ی‌ خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارێكی‌ كورد به‌ ناوی‌ حه‌بیب محه‌ممه‌دجانی‌، خه‌ڵكی‌ میراوای‌ بۆكان به‌ هۆی‌ ده‌رماناوی‌ كردنی‌ خواردنەکەیەوە‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا. هەواڵنێرمان لە درێژەی هەواڵەکەی دا باسی لەوە کردوە کە برایه‌كیشی‌ به‌ناوی‌ ئیسماعیل محه‌ممه‌دجانی‌  لە بەر ئەوەی لە و خواردەمەنییە  ەک دەرمانرێژ کراوە خواردوەره‌وشی‌ ته‌ندروستیی ناله‌بار‌و گیانی‌ له‌ مه‌ترسی‌دایه‌.

هەواڵنێر.......تەرەغە


,18h33 , 2007/11/2 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

گاز گرتوویی ل ەبانە 3کەسی کوشت

هەواڵنێرمان لە بانەوە ئاگاداری کردین پێرێ 4شەمە رێکەوتی 9ی خەزەڵوەر بە هۆی گاز گرتویی لە یەکێک لە حەمامەکانی شاری بانە 4ئەندامی بنە ماڵەیەک دانیشتوی گەڕەکی عوسمان ئاوا گاز دەیان گرێت و3نەفەریان گیانیان لە دەست داوە، هەواڵنێرمان لە درێژەدا رای گەیاندوە نەفەری چوارەم کە منداڵی ئەو ماڵە بوە بۆ چارەسەر کردنی گاز گرتوییە کەی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کراوە. ئەم رووداوە لە حەمامی بێستوونی بانە کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی رۆی داوە.

هەواڵنێر.....ئارد بە با


,18h23 , 2007/11/2 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

کەسێک لە بۆکان لە بەر فەقیری خۆی کوشت

هەواڵنێرمان‌لە بۆکانەوە ئاگاداری کردین لاوێکی تەمەن 23 ساڵان بە ناوی پەیمان‌فەرشاد رۆژی یەک شەنبەی رابردو ئاگری لە خۆی بەر دا، گەر چی ناوبراو گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ورمێ ، بەڵام بە هۆی کاری بوونی سووتاوییەکەی  گیانی لە دەست داوە، هەواڵنێرمان هۆکاری خۆ سووتاندنی ناو براوی کێشەی کۆمەڵایەتی وتەنگدەستی راگەیاندوە

هەواڵنێر...تەرەغە


,17h24 , 2007/10/31 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

لە دێگولان خەڵک وهێزەکانی رژیم تێک هه‌ڵچوون

هەواڵنێرمان لە دێگولانەوە ئاگاداری کردین رۆژی هەینی رابردو  هێزه‌ ئینتیزامییه‌كانی‌ رێژیم له‌ دیگولان پێش به‌ ماتۆڕ سوارێك ده‌گرن‌و به‌ بیانوی دزییه‌تی‌ بوونی‌ ماتۆڕه‌كه‌ی‌ لێی‌ ده‌ده‌ن. خه‌ڵك به‌ بینینی‌ ئه‌و وه‌زعه‌ تووڕه‌ ده‌بن‌و یەخەی ئەو مەئموورانە دەگرن وتێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان خه‌ڵك‌و هێزی‌ ئینتیزامی‌ روو ده‌دا.  هێزه‌ ئینتیزامییه‌كانی‌ رێژیم لە ترسی زۆری‌ خه‌ڵكی‌ تووڕه‌، ماتۆڕ سواره‌كه‌ به‌رده‌ده‌ن‌و له‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ هه‌ڵدێن.
هەواڵنێر....خەیلەک


,17h12 , 2007/10/31 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

نگەرانی بنە ماڵەی حەبیب لەتیفی

هەواڵنێرمان لە پەیامێکدا ئاگاداری کردین دوای ئەوەی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی‌ خوێندكاری‌ زانكۆی‌ ئازادی‌ ئیلام رۆژی‌ سێ‌شه‌ممه‌ 1/8/1386 له‌ سنهله‌لایه‌ن هێزه‌  ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی‌ رێژیم ده‌سبه‌سه‌ر كرا، بنه‌ماڵه‌ی‌ ناوبراو نیگه‌رانی‌ وه‌زعی‌ كوڕه‌كه‌یانن‌و تا ئێستا نازانن له‌ چ دۆخێك دایه‌. تاوانەکانی‌ حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی‌ ناروونن‌و تا ئێستا نه‌دراوه‌ته‌ دادگا.به‌پێی‌ زانیاری‌یه‌كان ناوبراو ته‌ندروستی‌یه‌كی‌ باشی‌ نیه‌‌و له‌ نه‌خۆشیی‌ برۆنشیت‌و گورچیله‌ ئازار ده‌بینێ‌.


,17h05 , 2007/10/31 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

سەدان میلیۆن تمەن ل ەشارەداری قەسری شیرین دزی کراوە

هەواڵنێرمان لە قەسری شیرینەوە ئاگاداری کردین بڕی 750 میلیۆن تمەن لە بودچەی شارەداری قەسری شیرین دزراوە و دیاری نییە، ماوەیەکە  لە ناو شارەداری قەسری شیرین کێشەیەک لە نێوان فەریبۆرز نەجەفی مێهر شارەداری قەسر و2 کارمەندی‌تر بەناوەکانی عەباس کەرەمی و کامەران دەر وەند هاتوەتە  ئاراوە ، ئێستە ئەو دولایەنه هەر کامە یەکترین بە دزینی ئەو پارەیە کە بڕەکەی 750 میلیۆن تمەن  بوە تاوان بار دەکەن.

هەواڵنێر......بێرەیی


,16h51 , 2007/10/31 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

زانیاری‌تازە لە سەر تیرۆری هوشیار عوسمان لە مەریوان

هەواڵنێرمان لە مەریوانەوە لە زمانی کەسانی نزیک رووداوی تیرۆری هوشیار عوسمان لە بنکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانلە شاری مەریوان ئاوا باس دەکات.

تیرۆریستان پاش کردوە تیرۆریستیەکەی خۆیان واتە کوشتنی هوشیار عوسمان ناسراو بە هوشیار مەردۆخی لە بنکەی یەکێتی نیشتمانی لە مەریوان، کاتێک لە شوێنێ رووداوەکە دەیان هەوێت دوور بکەنەوە سوار ماشینێک لە جۆری پژۆی 405 دەبن کە پێشتر ئەو ماشینە چاوەروانی تیرۆریستانی دەکرد.

خەڵکی ناوچەی مەریوان زۆر بە باشی دەزانن کە ئەو ماشینە سەر بە ئیتلاعاتی مەریوانەو بەکرێکگیراوانی رژیم هەر لە ناو ئەو پژۆیەدا ماوەیەک لەوەپێش لە سێریانی ترمیناڵی مەریوان تەقەیان لە سەڵک کردو لە ئاکامی تەقەکەیاندا 2 کەسی تریان کوشت وکەسێکیان بریندار کرد، کۆماری ئیسلامی ئێران، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دۆستی نزیکی ئامریکا دەزانێت، بۆیە ئاستی دۆستایەتی رژیمی ئێران لە گەل دەوڵەتی هەرێم دابەزیوە وزیاتر بەرەو کزی دەروات،  پێ دەچێت لە داهاتوودا لە باشووری کوردستان کە بەشێکی رزگار کراوی کوردستانە  کردەوەی تیرۆریستی زیاتر بکات

 


,01h08 , 2007/10/31 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت

بە هۆی‌شەر لە دادگای ئیلام‌کەسێک کوژرا

لە ئیلامەوە ئاگادار کراین رۆژی یەک شەمە ی رابردو لە حەوشەی دادگای ئیلام لە نێوان ژمارەیەک دا شەڕو پێکدادا دێتە ئاراوە، بە هۆی قەر ە باڵغی حەوشەکەو بەر بڵاوی شەرەکە زۆر کەس لێدانیان بەر دەکەوێت وبریندار دەبەن، لە ئاکامی ئەو تێک هه‌ڵچونانە دا سەروازێک بە ناوی رەزا خەڵکی ناوچەی سەر پیڵی زەهاو بە شێوەیەکی گوماناوی دە کوژرێت، تا ئێستە بکوژانی رەزا نە ناسراون.

هەواڵنێر....ئەیوان


,22h21 , 2007/10/30 ,
کۆمینته‌کان ( 0 ) | کۆمینت | لینکی بابه‌ت


دواتر‌ | په‌ڕه‌ 1 له‌ 6 | ‌پێشوو