ئه رسه لان و هانا
وشه ی ئه ر ها له ناوه کانی ئه رسه لان وهانا گیراوه . ئه م وێبلۆگه هه مو جۆر بابه تو هه واڵێک سه باره ت به رۆژ هه ڵاتی کوردستان له خۆ ده گرێت. ئه م ماڵپه ڕه سه ر به هیچ حیزب و رێکخراوێک نیه .هه مو جۆر زانیارییه ک به به ڵگه وه مادام بێ رێزی به هیچ که س ولایه ن تێدا نه بێت بڵاو ده کاته وه
|
لاپهڕهکان
وێبڵاگی دۆستان
|
نامه یه ک له به ندیخانه_مارتین لوتر کینگ_ به شی سێهه م
نووسراوه کەی ئێوه ئێشاره به خۆ پیشاندانه که ی بێرمینگام ده کات بەڵام بە داخە وه ده بێت پێتان رابگه یەنم بەو هەلو مەرجه ی کە بوە تە هۆی ئە وەی کە رێپێوان وخۆ پیشاندان بکێشرێته ئەیالەتی ئالابامائاماژه یەکتان پێ نە کردوه.من دڵنیام که ئێوه ته نیا به لێکدانە وەکۆمەڵایه تیه کانتان که ته نیا کەم و کوریەکان له به ر چاو بگرێت به بێ ئە وەی سەرچاوەوهۆکاری ئە م کەم وکوڕیانە لێک بده نە وەرازی نابن.زۆر جێگای داخه که له بێرمینگام رێپێوان هاتە ئاراوە بەڵام زیاتر لەوەی کە لای من جێ داخە ئەو شێوازه لە دەسەڵاتی سپی پێسته کانه بەسەرکۆمەڵگای ره ش پێستەکانداکە ئیتر رێگایەکی بۆ بەر بەرەکانی لەگەل ئە وهەڵاواردنانه نه هێشتوەتەوە بێجگه لە رێپێوان ونافەرمانی مەدەنی.له هه رکۆبۆنەوەیەکی ئیعترازی دایان بۆرێکخستنی هەرکۆبونەوەیەک چه ند شتی سە رەکی پێویستن،1 . کۆ کردنەوەی راستیه کان وەک بەڵگه ودیکۆمێنتەکان بۆئە وەی بتوانیت بی سەلمێنیت کە هەڵاواردن و نابە رابەری هەیە،2 ..وتوو وێژ، 3 .. کردە وەی راستەوخۆ ئێمه تەواوی ئەوشێوازانەمان له بێرمینگام دا بڕی .بێرمینگام لەوانەیەلە باری هەڵاواردنی جنسی و رەگەزییەوە پلەی یەکەمی لە تەواوی ئامریکادا هە بێت،هەڵسووکەوتی توندی پڕ لە سووکایەتی پۆلیس لەگەل رەش پێستەکان نموونەیەکی زەقی ئەو هەڵاواردنانەتە. سەر ئەنجام پاش بڕین و تاقی کردنەوەی ئەو رێگایانە رێبەرانی رەش پێستە کان بڕیاریان دا لەگەل دەسەڵات دارانی شاردا وتوو وێژ بکەن بەڵام دەسەڵات داران وبەر پرسان لە وتووێژ و دانیشتن لە گەل رەش پێستە کان دا بە شێوازێکی یەکسان خۆیان پاراست و وتوو وێژیان نە کرد. درێژەی هه یە وەر گێر ئیبراهیم کۆنەپۆشی |
, 23h05
,
2006/11/19
|
کۆمینت
|
|
دواتر | پهڕه 31 له 110
| پێشوو
|
| |